Zana Natık Kerem
29 کانوونی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2025
هەولێر ــ AA
دانیشتنی ژمارە (١)ی ئاسایی وەرزی یەکەمی یاسادانان بۆ ساڵی سێیەم لە خولی شەشەمی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێکرد.
یەكەمین دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە سەرۆكایەتی ئەندامی فراکسیۆنی ھاوپەیمانی تەسمیم، عامر جاسم فایز کە تەمەنی ٧٧ ساڵە، وەک بەتەمەنترین ئەندامی خولی شەشەمی ئەنجوومەنەکە دەستی پێكرد.
یەكەمین دانیشتنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوو تەوەر لەخۆدەگرێت كە تەوەری یەكەم تایبەتە بە سوێندخواردنی یاسایی ئەندامانی خولی نوێی ئەنجوومەنەكە کە ژمارەیان ٣٢٩ ئەندامە و لە تەوەری دووەمیشدا، سەرۆکی ئەنجوومەن و ھەردوو جێگرەکەی ھەڵدەبژێردرێن.
ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف ڕەشید، ڕۆژی ٢٩ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ی وەک وادەی ئەنجامدانی یەکەم دانیشتنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەران دیاری کردبوو.