Hemin Othman Mohammed
01 تەمووز 2025•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2025
سلێمانی – AA
لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، یەکی تەمووز تەنیا ڕۆژێکی ئاساییە لە ڕۆژمێردا، بەڵام لە عێراقدا ئەم ڕۆژە واتایەکی تایبەتی هەیە، کە بەهۆی بارودۆخی مێژوویی و کارگێڕییەوە، یەکی تەمووز بە ڕۆژی لەدایکبوونی بەکۆمەڵی دانیشتوانی عێراق دادەنرێت.
ئەم دیاردەیە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەرهێنانی ناسنامەی نیشتمانی لە عێراق. لەو سەردەمەدا زۆرێک لە عێراقییەکان بەتایبەتی گوند نشینەکان کە بەهۆی نەشارەزایی یان نەبوونی تۆمارێکی ورد، ڕێکەوتی تەواوی لەدایکبوونی خۆیان و منداڵەکانیان نەدەزانی، بەشێک لە فەرمانبەرانی تۆمارکردنی باری شارستانیش بەهۆی کەمتەرخەمی یان ئاسانکارییەوە، ڕۆژی یەکی تەمووزیان وەک ڕۆژی لەدایکبوونی زۆربەی ئەو کەسانە تۆمارکردووە کە ڕێکەوتی ڕاستەقینەی لەدایکبوونیان نادیار بووە.
ئەم ڕەوشە بووەتە هۆی ئەوەی کە یەکی تەمووز ببێتە ڕۆژێکی تایبەت لە عێراقدا و، تیایدا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لەم ڕۆژەدا یادی لەدایکبوونیان دەکەنەوە و بە "ڕۆژی لەدایکبوونی بەکۆمەڵ" ناوی دەبەن.