هونەر و كلتوور

فێستیڤاڵی كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین

کۆلێژی ھونەرە جوانەکانی زانکۆی سەڵاحەددین فێستیڤاڵی ساڵانەی خۆی دەستپێکرد کە شەش رۆژ دەخایەنێت و جگە لەکاری شێوەکاری و پەیکەر و سیرامیک، شانۆ و پارچە میوزیکیش نمایش دەکرێن.

Hemn Baban  | 24.04.2018 - نوێکردنەوە : 25.04.2018
فێستیڤاڵی كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین

Arbil
ھەولێر-AA
سەدان تابلۆ بەدیوارەکانەوە ھەڵواسرابوون، چەندین پەیکەری جیاوازیش نمایشکرابوو کە کاری دەست و پەنجەی قوتابیانی کۆلێژی ھونەرە جوانەکان بوون.

ئەمڕۆ سێشەممە، کۆلێژی ھونەرە جوانەکانی زانکۆی سەڵاحەددین فێستیڤاڵی ساڵانەی خۆی دەستپێکرد کە سەرەتا بە پیشانگەیەکی شێوەکاری دەستیپێکرد کە ٧٥ قوتابی کارەکانی خۆیان خستووەتە روو، بڕیاریشە فێستیڤاڵەکە شەش رۆژ بخایەنێت، لەو فیستیڤاڵەدا ئەمڕۆ بۆ شێوەکاری و سینەما تەرخانکراوە و سبەی چوارشەممەش بۆ بەشەکانی میوزیک و شانۆ کە تیایدا چەندین نمایشی شانۆیی و پێشکەشکردنی چەندین پارچە میوزیک بەڕێوەدەچێت.

لەنێو ھۆڵی میدیا سەدان تابلۆ و کاری ھونەری ھەڵواسرابوون و دانرابوون، تابلۆی رەنگاوڕەنگی جوان و کاری دەستی قوتابییان لەوێ بە نیگاری جوانەوە نمایش کرابوون، چەندین میوان و قوتابی و مامۆستاش بۆ سەیرکردنی کارەکان لەنێو ھۆڵەکەدا قەرەباڵغییەکی زۆریان دروست کردبوو، بەشی ھەرە زۆری کارەکان سەرنجی میوانانی رادەکێشا بۆخۆی.

مامۆستای بەشی شێوەکاری کە یەکێکە لە رێکخەرانی فێستیڤاڵی ساڵانەی کۆلێژەکەی مامۆستا محەمەد حەمید لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادڵو گوتی: "بەگشتی ئەو کارە ھونەرییانەی ئەمڕۆ بەشدارییان پێکراوە لەسەرووی ٥٠٠ کاری ھونەرییەوەیە کە بریتیین لە دیزانین و پەینت و پەیکەر و سیرامیک و ھەروەھا تابلۆی رەنگاوڕەنگ، رەش و سپی، فێستیڤاڵەکە شەش رۆژ دەخایەنێت".

ھەروەھا گوتیشی: "لەم کارەدا کە دوو رۆژ دەخایەنێت نزیک بە ٧٥ قوتابی بەشدارییان کردووە بە کارە ھونەرییەکانیان، ئەوەی راستی بێت حەوت ساڵ دەبێت ئەم فێستیڤاڵە ساڵانەیە نەکراوە، بەڵام لە ئەمساڵدا سووربووین سەرباری قەیرانی دارایی و کێشەکان ئەنجامیبدەین، بۆیە ھەڵساین بە نمایشکردنی ئیشەکان لەم ھۆڵەدا و ئەم فێستیڤاڵە شەش رۆژ دەخایەنێت، ئەوەی لێرەدا نمایش کراوە بە زۆرینە کار و چالاکیی قوتابییانی کۆلێژەکەمانن". بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن