Sangar Hamad Azeez
30 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2016
لە یاری كۆتایی پاڵەوانێتی ئوستڕاڵیای كراوە بۆ یاری تێنسی سەر زەوی لەسەر ئاستی كچان، ئانجێلیک کێبەری ئەڵمانی و ریزبەندی حەوتەمی جیهان بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە یەک کۆمەڵە لە سێرینا ویلیامزی ئەمەریکی بردەوە و بووە پاڵەوانی جامەکە.
لە یاریەکەدا بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ئانجێلیک کێربەری ئەڵمانی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە یەک کۆمەڵە یاریەکەی بردەوە و بووە پاڵەوانی جامەکە.
ئەنجامی کۆمەڵەکان بەم شێوەیە بوو: ٦-٤ ، ٣-٦، ٦-٤
پاڵهوانێتی كراوهی ئوستڕاڵیا، یهكهم پاڵهوانێتییه له نێو چوار پاڵهوانێتییه گهورهكهی جیهان و له شاری ملبۆرن بهڕێوه دهچێت.