Muhammet Ali Kemal
27 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2016
رائۆنیچ لەیەكەم پاڵەوانێتی یەكێك لە چوار گەورەترین پاڵەوانێتییەكان لەسەر ئاستی جیهان لەم وەرزەدا، كە پاڵەوانێتی ئوستڕاڵیای كراوەیە، میلۆس رائۆنیچی ریزبەندی ١٣هەمی پیاوان لە ٢٣هەمی ریزبەندەكە گایڵ مۆنفیڵسی بەئەنجامی سێ كۆمەڵە بەرامبەر بە یەك كۆمەڵەی بردەوە و گەیشتە نیوەی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە.
لەشاری مێڵبۆرنی ئوستڕاڵیا و لەچوارچێوەی ركابەرییەكانی چارەكی كۆتایی پیاواندا، میلۆس رائۆنیچی كەنەدی رووبەڕووی گایڵ مۆنفیڵسی فەڕەنسی بوویەوە.
رائۆنیچ توانی بەبردنەوەی سێ كۆمەڵە بە ئەنجامەكانی ٦-٣، ٦-٣، ٦-٤ و دۆڕاندنی كۆمەڵەیەك بە ئەنجامی ٣-٦ لە مۆنفیڵس بەرێتەوە و بووە ركابەری ئاندی مۆرای دووەمی ریزبەندی لە ركابەرییەكانی نیوەی كۆتایی پاڵەوانێتییەكەدا.
رائۆنیچ كە بۆ یەكەمجارە لە پاڵەوانێتی ئوستڕاڵیای كراوەدا و بۆ دووەمین جارە لە تەمەنیدا دەگاتە یارییەكانی نیوەی كۆتایی، هەر نۆ یارییەكەی ئەم وەرزەی تا ئێستا بردووەتەوە.
بڕیارە سبەی پێنجشەممە لە چوارچێوەی یارییەكانی نیوەی كۆتاییدا پاڵەوانێتی ئوستڕاڵیای كراوەدا نۆڤاك جیۆكۆڤیجی ریزبەندی یەكەم، لەگەڵ رۆجێر فێدرێیەری ریزبەندی سێیەم رووبەڕووی یەكتر ببنەوە.