Sangar Hamad Azeez
31 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2016
لە یاری كۆتایی پاڵەوانێتی ئوستڕاڵیای كراوە بۆ یاری تێنسی سەر زەوی لەسەر ئاستی کوڕان، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی و ریزبەندی یەکەمی جیهان بە سێ کۆمەڵەی بێ بەرامبەر لە ئەندی مۆڕای بەریتانی و دووەمی رزیبەندی بردەوە و بووە پاڵەوانی جامەکە.
لە تەواوی یارییەکەدا ئەستێرە سربیەکە باڵادەستی خۆی نواند و توانی هەرسێ کۆمەڵە لە بەرژەوەندی خۆی تەواو بکات.
ئەنجامی کۆمەڵەکان بەم شێوەیە بوو: ٦-١ ، ٧-٥، ٧-٦
جێگای باسە یاریزان نۆجاک جۆکۆڤیچ پێشوتریش لە ساڵانی ٢٠٠٨، ٢٠١٢، ٢٠١٣ و ٢٠١٥ ئەو جامەی بەدەست هێنابوو
پاڵهوانێتی كراوهی ئوستڕاڵیا، یهكهم پاڵهوانێتییه له نێو چوار پاڵهوانێتییه گهورهكهی جیهان کە بە گراندسلام ناسراوە و له شاری ملبۆرن بهڕێوه دهچێت.