مێلبۆرن
فلیپ هیوزی تەمەن 25 ساڵ كە دوو ڕۆژ پێش ئیستا لەكاتی یاری كریكێتدا لە شاری سیدنیی ئوسترالیا بەهۆی بەركەوتنی تۆپی كریكێت بە سەری بە سەختی بریندار بوو، لەو نەخۆشخانەیەی چارەسەری وەردەگرت گیانی لەدەستدا.
لەو رووداوەدا كە لەلایەن لێپرسراوانی خولی كریتێكتەوە بە خراپترین رووداو دادەنرێت كە لە گۆڕەپانەكاندا رووی دابێت، بەهۆی كاریگەری ئەو تۆپەی بەر سەری كەوت فلیپ هیوز بە زەویدا كەوت، پاشان بە سەیارەی فریاكەوتن گەیەندرایە نەخۆشخانەی ست. ڤینسنت برایە ژووری نەشتەرگەریەوە، بەڵام هۆشی نەهاتەوە و گیانی لەدەستدا.
یارییەكە لە شاری سیدنی لەنێوان یانەكانی ساوس ئوستراڵیا و نیو ساوس وێڵز بەڕێوە دەچوو. ئەو رووداوە تراژیدیایە خەڵكی ئوسترالیای خەمبار كرد.