لەندەن
لە خولی تۆپی پێی ئینگلیزیدا یانەی چێڵسی میواندارێتی یانەی تۆتنھامی كرد. یارییەكە بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە بەرژەوەندی چێڵسی كۆتایی پێھات.
یاریزان ھازارد گۆڵی یەكەمی یانەی چێڵسی لە خولەكی 19 تۆمار كرد، دواتر درۆگبا گۆڵی دووەمی بۆ یانەكەی تۆمار کرد. گێمی یەكەمی یارییەكە بەو ئەنجامە كۆتایی پێھات.
لە گێمی دووەمی یارییەكدا چێڵسی لە رێی یاریزان رێمی تۆری یانەی بەرامبەری ھەژاند. یاریزانانی چێڵسی تا كۆتایی یارییەكە پارێزگارییان لە گۆڵ كرد و یارییەكەش بە سێ گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی پێھات.
لە یارییەكی دیكەی خولی تۆپی پێی ئینگلیزیدا ئارسیناڵ میواندارێتی یانەی ساوسهامبتونی كرد، ھەردوو یانە پارێزگارییان لە ئەنجامی یارییەكە كرد و یارییەكە تا خولەكی 89 بێ گۆڵ بەردەوام بوو.
دواتر یاریزان ئەلێكس سانچێز گۆڵی یەكەمی بۆ ئارسیناڵ تۆمار كرد. یارییەكە بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر كۆتایی پێھات.
یانەی ساوسهامبتون لەگەڵ ئەوەی لە سەرەتای ئەم وەرزە بە ئاستێكی باشەوە دەستی پێكرد، بەڵام ئەمە بۆ دوو یارییە لەسەر یەك شكست دێنێت.
یانەكانی ئەڤەرتۆن و ھاڵ ستی رووبەڕووی یەكتر بوونەوە، یارییەكە بە گۆڵێكی یەكسان كۆتایی پێھات.