Emrah Oktay
15 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2021
ئیستانبوڵ- AA
مەلەوانی ئەمریکی، مایکڵ فێڵپس تا ئێستا لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین مەدالیای لە ئۆڵۆمپیادەکاندا بردووەتەوە.
ژمارەی مەدالیاکانی فێڵپس بریتییە لە ٢٣ مەدالیای زێڕ، سێ مەدالیای زیو و دوو مەدالیای بڕۆنز و دیارترین سەرکەوتنیشی بریتیبوو لە بەدەستهێنانی هەشت مەدالیای زێڕ لە ئۆڵۆمپیادەکانی پەکین ٢٠٠٨.
لە ئێستادا ئەو وەرزشکارە تەمەنی ٣٥ ساڵە و نازناوی براوەی زۆرترین مەدالیای زێڕی هەیە.
لە دوای ئەویش یاریزانی جومناستیک، لاریسا لاتینیا دێت کە لەنێوان ساڵانی ١٩٥٦- ١٩٦٤ بەشداری ئۆڵۆمپیادەکانی کردووە و نۆ مەدالیای زێڕ، پێنج مەدالیای زیو و چوار مەدالیای بڕۆنزی بردوەتەوە.
لە پلەی سێیەمیشدا، بەلەمەوانی ئەڵمانی، فیشەر شمیت دێت کە هەشت مەدالیای زێڕ و چوار مەدالیای زیوی بەدەستهێناوە.
بەهەمان شێوە وەرزشکاری هەنگاری، ئالاندار گێرێڤیچ بە بەدەستهێنانی حەوت مەدالیای زێڕ، یەک مەدالیای زیو و دوو مەدالیای بڕۆنز لە ریزبەندی سێیەمدا دێت.