Fatih Erel
04 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە میانی یارییەکانی خولی ئیتاڵیا تۆپی پێی (Serie A)دا، یانەی ناپۆلی رووبەڕووی یانەی لاتسیۆ بووەوە.
سەرەتاکانی یارییەکە و لە خولەکی چواردا، یاریزان ماتیا زاکاینی گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی لاتسیۆ تۆمار کرد.
لە خولەکی ٣٨دا، یاریزان کیم مین جای گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ ناپۆلی تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ١-١ کۆتایی هات.
یاریزان خڤیچا کڤاراتسخێلیا لە خولەکی ٦١دا، گۆڵی دووەمی بۆ یانەی ناپۆلی تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش یانەی ناپۆلی ژمارەی خاڵەکانی بۆ ١١ خاڵ بەرز کردەوە و یانەی لاتسیۆش لە هەشت خاڵدا مایەوە.