Mutlu Demirtaştan
31 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2020
ئیستانبوڵ- AA
لە بەلجیکا حەوتەمین خولی "Formula 1"، بەڕێوەچوو.
لەم وەرزەدا، لویس هامڵتن-ی بەریتانی توانی پێش رکابەرەکانی بگاتە خاڵی کۆتایی و ببێتە یەکەمی پێشبڕکێکە.
لویس هامڵتن بەمشێوەیە بۆ جاری پێنجەم لەم وەرزەدا و بۆ جاری ٨٩ لە مێژووی کار کردنیدا، پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.
بڕیاریشە وەرزی هەشتەمی "Formula 1" لە شەشی ئەیلوول لە ئیتاڵیا ئەنجامبدرێت.
ریزبەندی براوەکانی ئەم وەرزە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:
١. لویس هامڵتەن (بەریتانیا): ١٥٧ خاڵ
٢. ماکس فێرشتاپن (هۆڵەندا): ١١٠ خاڵ
٣. ڤاڵتەری بۆتاس (فینلاند): ١٠٧ خاڵ
٤. ئەلێکساندەر ئالبۆن (تایلاند): ٤٨ خاڵ
٥. چارلێس لێکلێرک (مۆناکۆ): ٤٥ خاڵ
٦. لاندۆ نۆریس (بەریتانیا): ٤٥ خاڵ