مەدرید-AA
یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ریال سۆسیداد، میکێل ئۆیارزاباڵ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بووە.
یانەی ریال سۆسیداد لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە رۆژی شەممە پشکنینی کۆرۆنایان بۆ یاریزانەکان ئەنجامداوە و پشکنینەکەی میکێل ئۆیارزاباڵ، پۆزەتڤ بووە.
یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەهۆی دووچاربوونی میکێل ئۆیارزاباڵ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ناوبراو بەشداری ئەو دوو یارییە ناکات کە بڕیارە هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە سێ و شەشی ئەیلوولی داهاتوو، لەگەڵ هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیا و ئۆکراینا ئەنجامیان بدات و یاریزان جێرارد مۆرینۆ لە جێی ئەو یاری دەکات.
یانەی ریال سۆسیداد پێشتر دووچاربوونی یاریزان، ئاریتز ئێلوستۆندۆ و دوو کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاندبوو.