Mohammed Baqi Hussein
26 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2017
دیاربه‌كر - AA
عه‌زیزه ئای دیاربەکری، ته‌مه‌ن 49 ساڵ كه یاریزانێكی تۆپی پێیه له دیاربه‌كر یه‌كه‌م یاریی بۆ یانه‌كه‌ی ئه‌نجامدا.
ئای ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی کە بۆ تۆپی پێ و یانه‌ی فه‌نه‌رباخچه هه‌یه‌تی، بووه جێگه‌ی باس و له خولی پاڵه‌وانێتیی تۆپی پێی ژناندا یانه‌ی دیاربهكرسپۆر گرتییه خۆی.
دوای ئه‌وه‌ی ئای له تۆپی پێدا بڕوانامه و مۆڵه‌تی پێویستی وه‌رگرت، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا ئه‌نجامدا و له یه‌كه‌م یاریدا كه دیاربهكرسپۆر رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئه‌رگانی ئانادۆڵو بووه‌وه، به‌هۆی ئاستی به‌رزی ئای-ه‌وه دیاربهكرسپۆر دوو به‌سفر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.
- "زۆر حه‌زم له تۆپی پێیه"
عه‌زیزه ئای له لێداوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو رایگه‌یاند، له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵییه‌وه یاریی تۆپی پێ ده‌كات، به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی گرنگییان پێنه‌داوه و گوتی: "زۆر حه‌زم له تۆپی پێیه. له‌به‌رئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌م رێگه‌یان پێنه‌ده‌دام، به‌دزییه‌وه یاریم ده‌كرد. له‌گه‌ڵ تۆپی پێ ده‌ژیام".