Halil İbrahim Sincar,Hemın Othman Mohammed
07 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2017
ماردین - AA
ئه‌و شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌ی له سووریاوه رووی له ناوچه‌كه كردووه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ماردین دروستكردووه.
به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه له ناوه‌ندی پارێزگاكه و شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوون، كاریگه‌ری نه‌رێنیی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان دروستبووه، به‌تایبه‌تی له ناوه‌ندی پارێزگاكه هه‌ندێ كات مه‌ودای بینین كه‌م بووەتەوە.
به‌رپرسانی ناوچه‌كه هاووڵاتیانیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه رێوشوێن بگرنه‌به‌ر و وریابن به‌رامبه‌ر دۆخه‌كه و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینین و، ئه‌گه‌ر ناچارنه‌بن نه‌چنه ده‌ره‌وه.
به‌رپرسانی كەشناسی ناوچه‌كه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه كاریگه‌ری خۆڵبارین سبه‌ینێش به‌رده‌وام ده‌بێت.