Muhammed Ali Kamal
21 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2020
سلێمانی- AA
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان تۆماركردنی حه‌وت حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له هه‌رێم راگه‌یاند و له هه‌رێم و راگه‌یاند و به‌وشێوه‌یه‌ش كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه به‌رزبوویه‌وه بۆ ٥٤ حاڵه‌ت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم دوایین زانیاریی له‌باره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ڤایرۆسەكه رۆژانە له‌كاره‌كانیان بەردەوامن.
له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ره‌نتین كراون له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "ژمارەی هاووڵاتیان کە لە کەرەنتینەکان بوون ٤٥٦٠ هاووڵاتیین، له ٢٦ شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها ١٥٩٢هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە، ٨٢٨ لە هەولێر، ٣٩٥ لە سلێمانی، ٢٢٤ لە دهۆك، ٣٧ لە هەلەبجە، ٣٨ لە گەرمیان، ٤٥ لە راپەرین، ٢٥ لە کۆیە، ٢٩٦٨ هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواوبوونی ماوەی دوو هەفتە، لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تر ئەمڕۆ کە کۆی گشتی بریتییه له ١٢ هاووڵاتی".
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و پشكنینانه‌ی ئه‌نجامدراون، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاندووه: "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ١٩١ پشکنین ئەنجامدراون، کە ٨٩یان لە شاری هەولێر و ٦٢یان لە شاری سلێمانی و ٤٠یان له شاری دهۆك، دەرەنجام ٧ تووشبووی نوێ تۆمارکران، له كۆی حه‌وت حاڵه‌ته‌كه، یەکێکیان پیاوه، تەمەنی ٢٩ ساڵه، لە شاری هەولێرە، شەش تووشبووەکەی تر لە شاری سلێمانی دەستنیشانکراون، یەکیێکیان پیاوه تەمەنی ٣٧ ساڵه، دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەری دەڤەری هراپەڕینه، دووەمیان پیاوێکی تەمەن ٤٥ ساڵه، دانیشتووی ده‌ڤه‌ری دەربەندیخانه، تووشبووەکانی تر دانیشتووی شاری سلێمانین، یەکێکیان ئافرەته تەمەنی ٣٨ ساڵه، ئەوانی تر پیاون و ته‌مه‌نیان ٢٨، ٦٢، و ٤٨ ساڵن. لە کۆی هەموویان چوار تووشبوو پێشتر گەشتی دەرەوە، وڵاتی ئێران و ئەورووپایان کردووه، سێ تووشبووەکەی تر گەشتی دەرەوەی وڵاتیان نەکردبوو تەنها دوو لەوان بەرکەوتەی تووشبووی پێشووترن".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی زانیاریی له‌باره‌ی كۆی گشتیی ژماره‌ی تووشبووان له هه‌رێم ئاشكراكردووه و رایگه‌یاندووه: "کۆی گشتیی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە هەرێمی کوردستان ٥٤ تووشبووە، لەنێویاندا یه‌ك حاڵه‌تی مردن هەیە و ١٣نەخۆش بەتەواوی چاکبوونەتەوە، و ئەوانی تر لەژێر چاودێری پزیشکییدان".