Sangar Hamad Azeez
15 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2016
رێژه‌ی بێكاری له توركیا له مانگی ئاداردا به به‌راوردی هه‌مان مانگی ساڵی رابردوو 0.5 پله كه‌می كردووه و لەسەدا 10.1 بووه. له‌و قۆناغه‌دا ژماره‌ی بێكاران 46 هه‌زار كه‌س كه‌می كردووه و دابه‌زیوه بۆ سێ ملیۆن و 23 هه‌زار كه‌س.
لیژنەی ئاماری تورکیا، روونکردنەوەیەکیان لەبارەی ئاماری هێزی کاری مانگی ئاداری رابردوو بڵاو کردەوە.
بەگوێرەی روونکردنەوەکە، ژمارەی بێ‌کاری بۆ سەرووی ١٥ ساڵان لە مانگی ئاداری رابردوودا بە بەراوردی ساڵی پار ٤٦ هەزار کەس، کەم بووەتەوە و بووەتە سێ ملیۆن و ٢٣ هەزار کەس. واتە بە رێژەی لە سەدا ٠،٥ کەمی کردووە و گەیشتووەتە لە سەدا ١٠.١.
رێژەی بێ‌کاری لە کەرتی کشتوکاڵدا ٠،٧ کەمی کردووە و بووەتە لە سەدا ١١،٩.
هاوکات رێژەی بێ‌کاری لە نێوان تەمەنی ١٥ بۆ ٢٤ ساڵیش‌دا ١،٦ کەمی کردووە و بۆ لەسەدا ١٧ کەمی کردووە.