توركيا, ئابووری

وەزیری بازرگانی تورکیا: "لە مانگی ئاداردا بە بەهای ٢٣،٤ ملیار دۆلار هەناردەمان کردووە"

وەزیری بازرگانی تورکیا، عومەر بۆڵات: "دەمانەوێت لە دانوستانەکاندا لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا و نوێنەرانی بازرگانییاندا تاوتوێی هەڵگرتنی باجی گومرکی زیادە بکەین بە بڕی سەدا ١٠".

Zeynep Duyar  | 04.04.2025 - نوێکردنەوە : 07.04.2025
وەزیری بازرگانی تورکیا: "لە مانگی ئاداردا بە بەهای ٢٣،٤ ملیار دۆلار هەناردەمان کردووە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری بازرگانی تورکیا، عومەر بۆڵات ئاماژەی بەوە کرد کە تورکیا لە نێو ئەو وڵاتانەدایە کە ئەمریکا کەمترین باجی گومرکی خستووەتە سەر و، ڕایگەیاند: "دەمانەوێت لە دانوستانەکاندا لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا و نوێنەرانی بازرگانییاندا تاوتوێی هەڵگرتنی باجی گومرکی زیادە بکەین بە بڕی سەدا ١٠".

سەبارەت بە "باجی گومرگی زیادە لەسەر هاوردەکردن" کە لەلایەن ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە ٢ی نیساندا ڕاگەیەندرا، عومەر بۆڵات ڕاگەیاندراوێکی بلاوکردەوە.

بۆڵات باسی لەوە کرد لە کاتێکدا ئەمریکا ڕێژەیەکی بەرزی گومرگی بەسەر زۆرێک لە وڵاتاندا سەپاندووە، ئەو بڕەی بەسەر تورکیادا سەپێندراوە بە 'خراپێکی باش' هەڵدەسەنگێنین.

وەزیری بازرگانی تورکیا بۆڵات باسی لە هەناردەی تورکیا کرد لە مانگی ئاداردا و، ڕایگەیاند: "لەئاداردا بە بەهای ٢٣،٤ ملیار دۆلار هەناردەمان کردووە کە دووەم بەرزترین ڕێژەی هەناردەکردنی مانگی ئادارمانە لە مێژووماندا. لەسەر ئاستی ساڵ سەدا ٣،٢ گەشە دەکات".

سەبارەت بە پێناسەی نوێی گومرکی ئەمریکا، بۆڵات ڕایگەیاند: "لەو سەردانەی لە ناوەڕاستی ئایار بۆ ئەمریکا ئەنجامی دەدەین باس لە باجی گومرگی زیادە دەکەین. ئامادەکارییمان بۆ زیادکردنی هەناردەمان کردووە".

گوتیشی: "دەمانەوێت لە دانوستانەکاندا لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا و نوێنەرانی بازرگانییاندا تاوتوێی هەڵگرتنی باجی گومرکی زیادە بکەین بە بڕی سەدا ١٠".

هەروەها بۆڵات ئاماژەی بەوە کرد کە لە هەفتەی یەکەمی ئایاردا سەردانی بەریتانیا دەکەن و، ڕایگەیاند: "لەگەڵ وەزیری نوێی بازرگانی گفتوگۆ دەکەین سەبارەت بە فراوانکردنی FTAمان بۆ کەرتی خزمەتگوزاری و هەندێک بەرهەمی کشتوکاڵی".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın