ھەولێر
بە ئامادەبوونی نوێنەری پارێزگاری ھەولێر، دەستەی مافی مرۆڤ و وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی وۆرک شۆپێکی تایبەت لە ژێر دروشمی "ژیانی کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان یەکسانە بە ژیانی کۆمەڵگە" بەڕێوە چوو و باس لە پڕۆژیەکی گەشتوگوزاری تایبەت بە کەم ئەندامانی کوردستان و جیھان کرا.
لە وۆرک شۆپەکە باس لەوە کرا کە ئەم پڕۆژە گەشتیارییە تەنیا بۆ کەم ئەندامانی ھەرێمی کوردستان نابێ بەڵکو وەک شوێنێکی جیھانی دەبێ و کەم ئەندامانی ھەموو جیھان دەتوانن سوودی لێ وەربگرن.
مەبەست لەو پڕۆژەیە رەخساندنی هەلی کارە بۆ کەمئەندامان و بەرزکردنەوەی ئاستی دەروونیان کە وەک خەڵکی ئاسایی کۆمەڵگا دەتوانن سوود لە گەشت و گوزار ببیننەوە.
ئەم پڕۆژەیە یەکەمجارە لە ھەرێمی کوردستان دەخرێتە روو و بیرۆکەیەکی سویدییە سەرتا لە شاری ھەولێر دەست پێ دەکات و دواتر لە سلێمانی و دھۆکیش جێبەجێ دەکرێ. هەتا ئێستا تەنیا لە لایەن کۆمپانیای کارگرووپ و دەستەی گەشت و گوزاری ھەرێم پێشوازی لەو پڕۆژەیە کراوە.
سەرۆکی کۆمەڵەی پەرەپێدان بە تواناکانی لاوانی کەمئەندامی کوردستان سەرکەوت نانەکەلی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی "ئەو پڕۆژەیە بۆ گەشتیاری کەمئەندامان دانراوە و ئەویش بە ھاوکاریی دەستەی گەشت و گوزای ھەرێمی کوردستان بووە. بەڵام لە ھەمانکاتدا وەزیری شارەوانی ھیچ پاڵپشتییەکی بۆ ئێمە نەکردووە. پڕۆژەکە لە سەر ١٠ دۆنم زەوی دەبێ و لەماوەی دوو ساڵ دا جێبەجێ دەکرێت. ئەویش بە پاڵپشتی کەرتی تایبەت و حکوومەت. ئیمە دەمانەوی شوێنیکی گەشتیاریی ھەبێ کە مەرجی کەمئەندامانی تێدا بێ و تێچووی ئەو پڕۆژەیە نزیکەی ١٠ ملیار دوڵاری بۆ دادەنرێ و لە لایەن کارگرووپەوە پێشوازی لێکراوە".