Sarmand Hameed
22 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2018
ریاز - AA
شازادە تهڵاڵ بن عهبدولعهزیز برای شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ماڵپەڕی کەناڵی عەرەبییەی سعوودی هەواڵی کۆچی دوایی شازادە تهڵاڵ بن عهبدولعهزیزی بڵاوکردەوە.
ماڵپەڕەکە تویتێکی عەبدولعەزیز بن تەڵال کوڕی شازادەی کۆچکردووی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا ئاماژەی بە کۆچی دوایی باوکی داوە و راشیگەیاندووە کە لە رۆژی یەکشەممەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ پێشوازى له بهشداربووانى پرسهى شازادە تەڵاڵ دەکەن.
شازادە تهڵاڵ بن عهبدولعهزیز ساڵی ١٩٣١ لەدایک بووە و چەندین پۆستی حکوومی باڵای لە سعوودیە وەرگرتووە و بەیەکێک لەوانە دادەنرێت کە داوای چاکسازیی لە خانەوادەی شاهانەی سعوودیە دەکرد و ساڵی ٢٠١١ دەستی لە دەستەی بەیعەت کێشایەوە.
ملیاردێری سعووی، وەلید بن تەڵاڵ یەکێک لە بەناوبانگترین کوڕەکانی شازدەی کۆچکردوو، تهڵاڵ بن عهبدولعهزیزە.