Mazın Asad
27 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2017
بەغدا - AA
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ھاتووە "فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، حەیدەر عەبادی فەرمانێکی دەرکرد بۆ راگرتنی جوڵەی هێزە سەربازییەکان بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر، بۆ ئەوەی رێگە بە تیمی تەکنیکی هاوبەشی هێزەکانی ناوەندی و هێزەکانی هەرێم بدەن بۆ کارکردن لەسەر بڵاوەپێکردنی هێزە ئیتیحادییەکان لە هەموو ناوچە جێناکۆکەکان و هەروەها فیشخابور و دەروازە سنوورییە نێودەوڵەتییەکان، ئەوەش لەپێناو نەڕشتنی خوێنی رۆڵەکانی یەک وڵات".