Muhammet Ali Kemal
27 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2016
بڕۆکسل
سەرکۆماری فەڕەنسا، فرانسوا ئۆلاند و سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا، دۆناڵد تۆسک لە کۆشکی ئێلیزێ کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لە کۆشکی ئێلیزێ و بەشێوەیەکی داخراو بەڕێوەچوو، تۆسک لەگەڵ شاندی یاوەریدا بەشداریی کرد و وەزیری ژینگەی فەڕەنسا سێگۆلێن رۆیاڵیش ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی ناو سەرۆکایەتی کۆماری فەڕەنساوە دەستکەوتوون لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بڕیاری جێهێشتنی یەکێتیی ئەورووپا لەلایەن شانشینی یەکگرتووەوە کراوە.