Abdullah Shukur
27 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2016
جەرابلوس
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "قەڵغانی فوڕات" کە لەلایەن سوپای تورکیا و ھێزەکانی ئاسمانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە باکووری سووریا دەستی پێکردووە، چەکدارانی پەیەدە چەند موشەکێکیان ئاراستەی دوو تانکی سوپای تورکیا کرد. بەوھۆیەو سەربازێک گیانی لەدەستدا و سێ سەربازیش برینداربوون. لە دوای ئەمەش سوپای تورکیا بە تۆپ ئامانجەکانی پەیەدەی بۆردومانکرد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی ناوچەکە بەدەستکەوتوون، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات ، پێشڕەوی سوپای سووریای ئازاد بە پاڵپشتی سوپای تورکیا و ھێزەکانی ئاسمانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەکەدا بەردەوامە.
ھاوکات چەکدارانی پەیەدە بە مووشەک ھێرشیان کردووەتە سەر دوو تانکی سوپای تورکیا و بەوھۆیەوەش سەربازێک گیانی لەدەستدا و سێ سەربازیش برینداربوون. لە دوای ئەمەش سوپای تورکیا بە تۆپ ئامانجەکانی پەیەدەی بۆردومانکرد.