Rewa Mahmut Hasan
22 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە-AA
لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە پەکەکە، ٤ کەس دەستگیر کران کە سەرۆکی لقی هەدەپە ئیبراهیم بینیجی لەناویاندایە.
دوای ئەوەی کە داواکاری گشتی ئەنقەرە کەیسێکی لێپێچینەوەی لەسەر پەکەکە دەستپێکردووە، لە رۆژانی پێشوودا ٨ کەس دەستبەسەرکرابوون،دوای رەوانەکردنیان بۆ بەردەم دادگا، داواکاری گشتی هەریەک لە گومانلێکراوان سەرۆکی لقی هەدەپە بینیجی و جیڤان یڵدرم،ئوسکودار یوموش و محەمەد بایتەکین رەوانەی دادوەری سزای سوڵح کران.
دوای رەوانەکردنیان بۆ بەردەم دادوەری ئێشکگری سزای سوڵح، بە تۆمەتی ئەندام بوون لە گروپی تیرۆریستی دەستگیر کران.