Ertuğrul Subaşı
30 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا، فڕۆكه‌كانی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانیی تورکیا له ناوچه‌كانی بزاجاح و زارزوور دوو باره‌گای رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان بۆردومان كرد و له‌ناویان برد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی کە له‌لایه‌ن سوپای تورکیاوه بڵاوکراونه‌ته‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات که له ٢٤ی ئابدا به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌ی رێکخراوه تیرۆریستییه‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئاسایشی سنوور له‌باکووری سووریا ده‌ستیپێکردووه، درێژه‌ی هه‌یه.
له 99یەمین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، فڕۆكه‌كانی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانیی تورکیا له ناوچه‌كانی بزاجاح و زارزوور دوو باره‌گای رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان بۆردومان كرد و له‌ناویان برد.
هاوكات كارمه‌ندانی ئافاد و مانگی سووری توركی، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی هاوكاری لۆجستی بۆ چه‌كدارانی سوپای سووریای ئازاد و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی ناوچه‌كه.