Süleyman Elçin,Orhan Çiçek,Rewa Mahmood Hasan
03 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2019
ئانتالیا - AA
لە شارۆچکەی دۆشەمئاڵتی سەربە پارێزگای ئانتالیا، بۆ داماڵینیان لە میکرۆب و گۆڕینی رەنگەکانیان، بە هەزاران فەرشی بەدەست چێنراو لەگەڵ جاجم بە زەویەکی سەدان دۆنمیدا رادەخرێن ئەمەش دیمەنێکی زۆر سەرنجڕاکێش بە ناوچەکە دەدات.
لە هاویندا لەسەر سەدان دۆنم زەوی کشتوکاڵی ئەو فەرش و جاجمانە رادەخرێن و بۆیەی تایبەت کە لە رەگی رووەکەکانەوە دەستخراون بەکاردەهێنرێت بۆ رەنگکردنیان.
دانیشتوانی گوندەکان دوای چنینەوەی بەرهەمەکانیان زەویوزارە کشتوکاڵییەکانیان چۆڵ دەکەن ئنجا دەستدەکەن بە کارکردن لەسەر ئەو فەرشانە.
ئەم دیمەنە بۆتە جێی سەرنجی فۆتۆگرافەران و گۆرانیبێژان تاکو کلیپەکانیان تیادا تۆمار بکەن.
بە ملیۆنەها فەرش و جاجمی رەنگاوڕەنگ کە راخراون بۆ پاراستنیان لە دزین و دوورخستنەوەیان لە کاریگەری باران، چەندین کەسیان بۆ تەرخان دەکرێت کە ٢٤ کاتژمێر ئێشک دەگرن بەدیاریانەوە.
بازرگانی فەرش خەلیل بۆرەکچی نیشتەجێی گەڕەکی کاراتاش لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە لە ساڵی ١٩٧٠ەوە سەرقاڵی ئەم جۆرە کارەن، بۆ ئەوەی فەرشەکان لە میکرۆب پاک بکرێنەوە و رەنگ بکرێن، ئەو شێوازە بەکاردەهێنن.