Murat Paksoy,Hanife Sevinç,Berk Özkan,Hemın Othman Mohammed
07 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: ''(له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست) هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له ناوچه‌كه ده‌رده‌هێنرێن واتا نه‌وت و شتی دیكه‌ش، وه‌ك چۆن قوبرسی باشوور مافی هه‌یه تیایدا، به هه‌مانشێوه به پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی هاووڵاتیانی توركمان له قوبرسی باكوور مافیان هه‌یه تیایدا. ئه‌و مافانه بۆ كه‌س وازلێناهێنین كه هیچ په‌یوه‌ندیان نییه''.
ئه‌ردۆغان نوێژی هه‌یینی له مزگه‌وتی حه‌زره‌تی عه‌لی له ناوچه‌ی ئوسكوداری ئیستانبوڵ ئه‌نجامدا.
دوای هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی له مزگه‌وت ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ.
سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كان له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: ''هاووڵاتیانی توركمان له قوبرسی باكوور مافیان هه‌یه. ئه‌و مافانه‌یان بۆ كه‌س وازلێناهێنین كه هیچ په‌یوه‌ندیان نییه''.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ٢٣ی حوزه‌یرانی ئیستانبوڵ، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: ''له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و هاووڵاتیانه‌مان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ئیستانبوڵ، هاوشاریه ئیستانبوڵییهكانمان، گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه زۆر زۆر گرنگه، هه‌روه‌ها زۆر گرنگه هه‌موو هاوشاریه ئیستانبوڵییهكانمان ئه‌م ئه‌ركه دیموكراتییه به‌جێبگه‌یه‌نن''.