Hasan Namlı,Hemın Othman Mohammed
07 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2019
دیاربه‌كر - AA
سه‌دان قوتابی كه له قوتابخانه ناوه‌ندییه‌كان له شارۆچكه‌ی لیجه‌ی دیاربه‌كر خوێندوویانه، فێری نووسین و خوێندنه‌وه بوون به زمانی دایك.
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی ٢٠١٢دا خوێندنی زۆره‌ملێ كرایه ١٢ ساڵ، له چوارچێوه‌ی ''زمان و دیالێكته زیندووهكان''دا له دیالێكته‌كانی زمانی كوردی 'كرمانجی ژووروو و زازا' وه‌ك وانه هه‌ڵبژێردراوه‌كان له قوتابخانه ناوه‌ندییه‌كاندا خوێندران، ئه‌وه‌ش هه‌لێك بوو تا قوتابیان به زمانی دایك نووسین و خوێندنه‌وه فێربن.
له كۆی ١٤ قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی له شارۆچكه‌ی لیجه، له حه‌وت قوتانخانهیاندا قوتابیان خوێندیان به زمانی دایك هه‌ڵبژارد، له‌وانه‌ش ٩٦٩یان دیالێكتی كرمانجی ژووروو و، ١٧٥یان دیالێكتی زازا-یان هه‌ڵبژارد.
قوتابیه‌كان له هه‌فته‌یه‌كدا دوو كاتژمێر وانه به زمانی دایك ده‌خوێنن، به‌مه‌ش دڵخۆشن كه ده‌توانن بنووسن و بخوێننه‌وه به زمانی دایك كه رۆژانه گفتوگۆی پێده‌كه‌ن.
قایمقامی لیجه، عه‌بدولقادر چه‌لیك له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی له‌وه كرد كه له لیجه ١٤ قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی لێیه و، به پێی خواست له پێنجیاندا وانه‌ی كرمانجی ژووروو و، له دووانیشیاندا وانه‌ی زازا گوتراوه‌ته‌وه.
چه‌لیك باسی له‌وه‌شكرد كه به‌هۆی ئه‌و هه‌له‌ی كه ده‌وڵه‌ت ره‌خساندوویه‌تی خه‌ڵكی زۆر با ئاسانی ده‌توانن له قوتابخانه‌كاندا به رێك و پێكی ئه‌و وانانه فێرببن.
سارا ییڵدز، كه یه‌كێكه له‌و قوتابیانه‌ی به زمانی دایك خوێندوویه‌تی، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به‌وه‌ی له‌رێی ئه‌و هه‌له‌ی ده‌وڵه‌ت ره‌خساندوویه‌تی فێری كرمانجی ژووروو بووه و، گوتی: ''له قوتابخانه‌كه‌ماندا فێری كرمانجی ژووروو ده‌بین، سوپاستان ده‌كه‌ین كه ئه‌و هه‌له‌تان بۆ ره‌خساندین''.