Hemın Othman Mohammed
21 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2016
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له كۆتا رۆژی (كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی په‌روه‌رده‌یی پێشوه‌ختی منداڵی)دا، كه له‌لایه‌ن رێكخراوی په‌روه‌رده‌كارانی خۆبه‌خشی ئیستانبوڵه‌وه رێكخرابوو، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا باسی له هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی شه‌قامی ئیستقلالی ئیستانبوڵ كرد و رایگه‌یاند: "زۆر باش ده‌زانین كه ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه له مه‌یدانه كراوه‌كاندا به‌ڕووی خه‌ڵكدا، بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و دڵەڕاوکێیە به‌ناو خه‌ڵكیدا. له راستیدا هیچ رێكخراوێكی تیرۆریستی له جیهاندا له رێگه‌ی ئه‌و جۆره هێرشانه‌وه نه‌گه‌یشتۆته ئامانجه‌كه‌ی. له‌به‌رئه‌وه كاتێ بیر ده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی كه ئایا بۆچی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك په‌كه‌كه و داعش به‌و شێوه‌یه وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌نه ئامانج، هەندێ هێزی دیكه ده‌بینیت كه نیازیان به‌رامبه‌ر توركیا هه‌یه".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌رگیز ته‌سلیمی ئه‌و تیرۆره نابن كه هاتۆته ئاراوه و گوتی: "به‌دڵنیاییه‌وه وه‌ك وڵات و گه‌ل، له ئامانجه‌كانمان دوور ناكه‌وینه‌وه، باوەڕمان له‌ده‌ست ناده‌ین. یه‌كێتیی گه‌له‌كه‌مان، یه‌كپارچه‌یی وڵاتمان و مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان ده‌پارێزین. به ئیزنی خوا دره‌نگ یان زوو، رێكخراوگەلی تیرۆریستی و هێزه‌كانی پشتیان، شكست پێ ده‌هێنین".
ئەو هەروەها لە درێژەدا گوتیشی: "هۆكاری ئه‌و ناخۆشیانه‌ی به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتووه به شه‌هیدبوونی پۆلیس، سه‌ربازان و پارێزه‌رانمان و كوشتی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی، ئه‌و نیازخراپیهیه كه هێنراوهتهئاراوه. رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان كه ناویان جیاوازه به‌ڵام شێواز و ئامانجیان یه‌كه، جێبه‌جێكاری ئه‌و پیلانه‌ن".
سه‌ركۆماری توركیا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه "هێزیتەناهیمان زیاتر هه‌وڵ ده‌ده‌ن و به‌ربه‌رست له به‌رده‌م كرده‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان دروست ده‌كه‌ن" و زیاتر گوتی: "یه‌كێتیی و پێكه‌وه‌ژیانی گه‌له‌كه‌مان ده‌پارێزین و هه‌وڵی ئه‌وانه له‌بار ده‌به‌ین كه ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی تیرۆره‌وه، وانه بە توركیا بده‌ن. ئەگه‌ر پێویست بكات وه‌ك وڵات به ته‌نیا رووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه، به‌دڵنیاییشه‌وه سه‌ركه‌وتوو ده‌بین".
ئه‌ردۆغان، ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له پشت ئه‌و هەوڵه‌ی دانوستانه‌كانی توركیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپای له برۆكسل، كه سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو به‌شداریی كردبوو، په‌كه‌كه چادری هه‌ڵدابوو و گوتی: "هه‌رچییه‌ك بڵێن به‌دڵتانه؟ 'ئازادی بیروڕا' ئه‌وه چ ئازادییه‌كی بیروڕایه كه كاتێ له پاریس بكرێت قیامه‌ت هه‌ڵده‌سێنن. باشه بۆچی كه له ئه‌نقه‌ره یان ئیستانبوڵ روو ده‌دات پێتان ناخۆش نییه؟ به به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیرانیان گوتبوو 'سهركۆمارهكهتان له‌وێ به‌و شێوه‌یه باسی ئێمه‌ی كردووه' چیم ده‌گوت؟ ئایا چه‌پڵه‌م بۆ لێ ده‌دان؟ ده‌مگوت باشتان كرد. كاتێ رێگه‌تان دا به شه‌كانه‌وه‌ی ئه‌و په‌ڕۆ كۆن و پیسانه، ئه‌م قسانه له ئێمه‌وه ده‌بیستن، به‌رده‌وامیش ده‌بین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆتاییدا گوتیشی: "كاتێ به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران له‌وێ بووه، ئه‌و پهڕۆیانهیان داگرتووه، دوای ئه‌و قسانه. كاتێ برۆكسلی جێ هێشتووه، دووباره پهڕۆكانیان ههڵواسیوهتهوه، دووباره وێنه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌یان ههڵواسیوهتهوه. ئه‌وانه چۆن دۆستێكن، ئایا دۆستی وا هه‌یه؟ ئه‌مڕۆش له كۆشك به به‌ڕێز سهرۆكوهزیرانم گوت با وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ئه‌وانی دیكه‌ش ده‌ست به كارێكی چڕ‌وپڕ بكه‌ن. بۆچی؟ برایان، دۆست هه‌موو كاتێك پێویستی دۆستایه‌تی بکات. ئێمه نیازی زیادكردنی دۆستایه‌تیمان هه‌یه. هه‌روه‌ها نیازی كه‌مكردنه‌وه‌ی دوژمنایهتیشمان هه‌یه. له‌و باوه‌ڕه‌شدام كه ئه‌وه‌ش مافێكی ئێمه‌یه سنوورێك بۆ ئه‌وانه و ئه‌وانه‌شی نازانن دابنێین".