Berin Alpaslan Gökçe
19 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "ئه‌و هه‌وڵانه‌ی توركیا له رووی كرداری و دیپلۆماسییه‌وه خستینیه گه‌ڕ، بوون به كلیلی ئاشتی له لیبیا".
ئه‌ردۆغان به‌ر له چوونی بۆ ئه‌ڵمانیا قسه بۆ میدیاكاران كرد و له‌باره‌ی پرسه‌كانی رۆژه‌ڤ و به تایبه‌تی پرسی لیبیا و كۆنفرانسی تایبه‌ت به دۆخی ئه‌م وڵاته له به‌رلین، لێدوانی دا.
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی تا ئه‌مڕۆ كاردانه‌وه‌ی پێویستی دژبه هێرشه بێ په‌رواكانی كوده‌تاچی حه‌فته‌ر نیشان نه‌داوه" و گوتیشی "نابێت ئه‌و ئومێدانه‌ی به ئاگربه‌ست و لووتكه‌ی به‌رلین دووباره ده‌گه‌شێنه‌وه بكرێن به قوربانیی چاوچنۆكی بازرگانانی خوێن و پشێوی".
ئه‌ردۆغان روونیشی كرده‌وه كه "یۆنان زۆر ناڕه‌حه‌ته له‌به‌رئه‌وه‌ی بانگهێشتنهكراوه بۆ ئه‌ڵمانیا. رێككه‌وتنی لیبیا و توركیا، یۆنانی توڕه كردبوو" و له‌م باره‌یه‌وه گوتی: "(سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان) میچۆتاكیس به‌هه‌ڵه یارییه‌كه‌ی ده‌كات ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌ینێت هه‌نگاوی دروست نین. به‌باشی پرۆسه‌كه‌ی ده‌ست پێ نه‌كرد".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌تیشی كرده‌وه كه هیچ ده‌قێك له‌باره‌ی لیبیاوه له ئێستاوه ئاماده‌كرابێ و گوتی: "بیستوومانه گوایه (ده‌قی ره‌شنووسی بەیاننامەی كۆنفڕانسه‌كه دزه‌ی كردووه‌ته ناو راگه‌یاندنه‌كانه‌وه) به‌ڵام هیچ ده‌قێكی له‌و شێوه‌یه نییه".