Adem Demir,Muhammet Ali Kemal
03 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌رۆك شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی لقی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)ی له ئیستانبوڵ، كرد.
ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی لقی هه‌ریه‌ك له پارتی سه‌عاده‌ت و ئییی پارتی كرد، گه‌یشته سه‌رۆكایه‌تی لقی هه‌ده‌په لە ناوچه‌ی تارلاباشی.
دوای ئه‌وه‌ی کە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو له لایه‌ن سه‌رۆكی لقی هه‌ده‌په له ئیستانبوڵ، ئه‌سه‌نگول ده‌میر-ه‌وه پێشوازیی لێكرا له‌گه‌ڵ بەرپرسانی هه‌ده‌په له لقه‌كه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراوی ئه‌نجامدا.
سه‌رۆك شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو له میانی هاتنه ده‌ره‌وه‌شیدا له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی لقی هه‌ده‌په له ئیستانبوڵ، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه شاندی هه‌ده‌په یه‌كه‌م شاند بوون كه له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ردانیان كردووه.
ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامهوانێكیشدا به‌وه‌ی ئایا بیری له‌وه‌كردووه‌ته‌وه سه‌ردانی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش له گرتووخانه بكات كه به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان پشتیوانیی روونی بۆ ده‌ربڕیوه گوتی:
"به‌دڵنیایییه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی سهردانكردنم هه‌بێت ده‌یكه‌م، به‌ڵام یاسا و رێسا بۆ هه‌ندێك جۆر له سه‌ردان هه‌یه".