Cankut Taşdan,Hamdi Çelikbaş
06 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا دژی رێكخراوێكی تاوانكاری كه له ئه‌نقه‌ره به‌ناوی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه‌وه به‌زۆری چه‌ك، باج و خه‌راج له كاسبكار و شۆفێری تاكسی و دووكانداران كۆده‌كه‌نه‌وه، 15 گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی ئه‌نقه‌ره‌دا، ده‌ركه‌وت رێكخراوێكی تاوانكار به‌سه‌ركردایه‌تیی كه‌سێك به‌ناوی قاسم ب.، له‌ناوچه‌ی ئوڵوسی ئه‌نقه‌ره به‌زۆری چه‌ك، به‌ناوی تیرۆریستانی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه‌وه باج و خه‌راج كۆده‌كاته‌وه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ تیمه‌كانی پۆلیسی ئاڵتنداغ به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی 25 گومان‌لێكراو كه ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه‌ن یان كاریان بۆ ده‌كه‌ن، ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ سه‌ر 35 ناونیشان له ئاڵتنداغ، چانكایا و كێچیۆرێن ئه‌نجامدا.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به به‌شداریی 60 تیم كه له 300 پۆلیس پێكهاتبوون ئه‌نجامدرا و هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ناونیشانه‌كان.
له ئۆپهراسیۆنێكیشدا دژی سه‌ركردایه‌تیی رێكخراوه‌كه له ناوچه‌ی بۆغڵومی كێچیۆرێن، تیمه تایبه‌ته‌كان قاسم ب. و دوو كه‌سی دیكه‌یان ده‌ستگیركرد.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئاڵتنداغ و چانكایادا، 12 كه‌س ده‌ستگیركران و له شوێنكارێكیشدا له ئوڵوس یەک پارچە چه‌ک ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.
ئه‌و 15 كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراون، ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره كران.
هاوكات گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوه‌كانی دیكه‌دا به‌رده‌وامه.