Şafak Yel
14 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2020
ئیزمیر - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخستنە نهێنییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ئیزمیر، حەوت گومانلێکراوی هەڵگری رەگەزنامەی سووریا دەستگیرکران.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری ئیزمیرەوە بەڕێوەدەچێت، ئۆپەراسیۆنی هاوکات کرایە سەر ئەو ناونیشانانەی بە هەماهەنگیی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیزمیر و هۆبەی هەواڵگریی دیاریکرابوون.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، حەوت گومانلێکراوی هەڵگری رەگەزنامەی سووریا دەستگیرکران.
ئاماژە بەوە کرا کە گومانلێکراوان پەیوەندیان هەبووە بە ئەندامانی رێکخراوەکە لە سووریا و عێراق و لەسەرتاسەری شارەکە چالاکیان بەڕێوەبردووە.
بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەگەڵیان، گومانلێکراوان گواسترانەوە بۆ ئاسایش.
هەروەها باس لەوە کرا کە هەڵمەتەکان بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوێکی دیکە درێژەی هەیە.