Mohammed Baqi Hussein
25 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2017
ئیزمیر - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكی دژبە په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه‌دا له شاری ئیزمیر، 17 مامۆستا به‌تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه، ده‌ستگیركران.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی كه داواكاری گشتیی كۆماریی، كه‌مال پاشا ئه‌نجامیداوه به‌تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 22 مامۆستا ده‌ركرا كه بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیان كردبوو.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئیزمیر، 17 له‌و 22 مامۆستایه‌ی ده‌ستگیر كرد كه بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركرابوو.
دوای پشكنینی ماڵ و شوێنكاری گومانلێكراوه دەستگیرکراوەكان، ژماره‌یه‌كی زۆر بڵاوكراوه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو و پێداویستیی دیجیتاڵی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.