Haydar Toprakçı
24 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2021
ئیزمیر - AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی/پێکهاتەی دەوڵەتی هاوتەریب (فەتۆ/پەدەیە) لە پارێزگای ئیزمیر، ٣١ گومانلێکراو دەستگیرکران.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی هەواڵگریی و بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی قاچاغچێتی لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای ئیزمیر، ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتیان کردە سەر ئەو گومانلێکراوانەی فەتۆ/پەدەیە کە بۆ ئەوەی دەستگیر نەکرێن بەردەوام شوێنی مانەوەیان گۆڕیوە، لەو خانووە کرێیانەدا ماونەتەوە کە لەلایەن کەسانی دیکەوە بەکرێ گیراون یان لە خانە نهێنیەکانی رێکخراوەکەدا خۆیان حەشاردابوو.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ٣١ گومانلێکراو دەستگیرکران کە پێکهاتبوون لە ئیمامە تایبەتەکانی رێکخراوەکە لەنێو پێکهاتەی پۆلیس و جەندرمە، بەرپرسانی داواکاری ناوچەکە، بەڕێوبەری ئاسایشی دوورخراوە لە کار، کۆمیسیاری دوورخراوە لە کار و سەربازی خانەنشین.
لە ئۆاپەراسیۆنەکەدا، هەروەها دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر ئامێری دیجیتاڵی و ناسنامەی ساختەدا گیرا.