Adem Koç,Ramal Abdullah Mahmood
16 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2019
ئیستانبوڵ – AA
دوای ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنەکانی لە شارۆچكه‌ی ماڵته‌په‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ژماره‌ی ئه‌و ده‌ستانه‌ی ده‌نگه‌كان جیاده‌كه‌نه‌وه گه‌یه‌ندرانه شه‌ش دەستە.
له كاتێكدا جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ماڵته‌په و شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ له بنكه‌ی رۆشنبیری ماڵته‌په تور‌كان سایڵان به‌رده‌وامه، لقی ماڵته‌په‌ی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان بڕیاری دا ژماره‌ی ئه‌و ده‌ستانه زیاد بكات كه ده‌نگه‌كان جیاده‌كه‌نه‌وه.
له‌و میانه‌یه‌دا ژماره‌ی ده‌سته‌كان گه‌یه‌ندرایه شه‌ش دەستە.
به‌یانی ئه‌مڕۆ له سندوقی ژماره ١٢٣هوه جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ستیپێكرد و تا ئێستا ٢٢ سندوق جیاكراونه‌ته‌وه و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیش له ١٠١ سندوقه‌كه‌ی دیكه به‌رده‌وامه.
زاندراوه کە هێشتا ده‌سته زیادكراوه‌كانی سه‌ر سندوق ده‌ستبه‌كار نه‌بوون.