Muhammed Ali Toruntay,Hemın Othman Mohammed
16 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2019
ئەنقەرە-AA
جێگری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، عه‌لی ئیحسان یاڤوز رایگەیاند، "هەموومان پابەندی بڕیاری دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەكانین، بەڵام گومانێك لەئارادایە و ئەو گومانەمان تێنەپەڕاندووە. هێشتا تەنها هەڵە ماددییەكان راستكرابوونەوە و دەنگە پووچەڵەكان ژمێردرابوون و سەدا 10ی هەموو دەنگەكان ژمێردرابوونەوە، جیاوازیی دەنگەكان لە 29 هەزارەوە بۆ 13 هەزار و 900 دەنگ دابەزی. تەحەددا دەكەین ئەگەر تەواوی دەنگەكان بژمێردرایەتەوە و هەنگاو بۆ نەهێشتنی ئەم گومانانە بندرایە، ژمارەكانی ئێمە راست بوون و ئەنجامەكان لە بەرژەوەندیی ئێمەدا دەبوون".
به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و دووباره كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره شاره‌وانی ئیستانبوڵ و پێشکەش کردنی تانه‌ی نائاسایی جێگری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، عه‌لی ئیحسان یاڤوز سەردانی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکانی توركیای کرد و دواتر لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا.
یاڤوز رایگەیاند: "رێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان زۆر لێك نزیكه، به‌ڵام كه دێینه سه‌ر ده‌نگه پوچهڵكراوهكان و هه‌ڵه‌كان به ڕێژه‌ی له سه‌دا ٨٥،٥ له دژی ئاك پارتی تۆمار كراون".
ناوبراو گوتیشی، "پێنج هەزار و ٣٨٨ خشتەی ژماردنی دەنگەکان بێ مۆرن. چ حیکمەتێک بێت، بێ ئەوەی تێبینی 'ناتوانێت دەنگ بدات'ی لێکرابێتەوە، پێنج هەزار و ٢٨٧ مەحکوم، لەنێو تۆماری دەنگدەراندا لە ئیستانبوڵ، هەبوون.١٩ هه‌زار كه‌س له‌و ٦٢ هه‌زار و ٥٦٠ كه‌سه (فه‌رمانبه‌رانی ئه‌ندام و سه‌رۆكی سندوقه‌كان) له‌نێو ئهركدارانی گشتیی هه‌ڵنه‌بژێردراون. له‌نێو ئه‌واندا كه‌سانێك هه‌ن به‌و بڕیارنامانه‌ی وه‌ك یاسا كاریان پێ ده‌كرێت له كار ده‌ركراون".
دواتر لە درێژی لێدوانەکەیدا جێگری سەرۆکی گشتی ئاک‌پارتی گوتی، "لەنێو ئەو سێ جانتا پڕەدا کە پێشکەش بە دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان کراون، بەڵگەی ئەو تێزانە هەن کە بانگەشەیان دەکەین".
یاڤوز لەکۆتاییدا رایگەیاند، "له به‌شێك له راستكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كاندا له كاتێكدا پێویست بوو ١٦ هه‌زار و ٨٨٤ ده‌نگ بۆ ئاك پارتی بنووسرێت بۆ شوێنی دیكه نووسراون".