Sangar Hamad Azeez
15 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "(ئەمریکا) مێژوو لێت خۆشنابێت، ئەم راستییە دەبینین. لە ئیسرائیلیش خۆش نابێت ئەمەش دەبینین".
ئەردۆغان کە بەسەردانێکی فەرمی لە وڵاتی بەریتانیایە، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە تێرێزا مای کۆبووەوە و دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان سازکرد.
سهركۆماری توركیا باسی لە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودس و کۆمەڵکوژییەکەی ئیسرائیل کرد لە غەزە و گوتی: "(ئەمریکا) مێژوو لێت خۆشنابێت، ئەم راستییە دەبینین. لە ئیسرائیلیش خۆش نابێت ئەمەش دەبینین".
سهركۆمار ئهردۆغان باسی لە كۆبوونهوه نائاسایی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی کرد کە بڕیارە لە ئیستانبوڵ ئەنجامبدرێت و گوتی: ''پهیامێكی زۆر گرنگ له ئیستانبوڵهوه دهدهینه جیهان''.
هاوکات ئەردۆغان داوایەکی ئاراستەی کۆمەڵگای مەدەنی و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و گوتی: " داوا لە کۆمەڵگای مەدەنی و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەم کات بەفیڕۆ نەدەن و هەرچی زووە کۆتایی بەو زوڵمە( لە فەڵەستین) بهێنن.
ئەردۆغان گوتی: "مەرجە کە هیچ هەنگاوێک بەفیڕۆ نەدرێت بۆ گەرەنتی وەرگرتنی رەوشی قودس جا چ بە بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بێت یاخود بە رێککەوتن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی".
سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بە ناردنەوەی باڵیۆزی وڵاتەکەی لە قودس کرد لەلایەن ئیسرائیلەوە و گوتی: "ئەم ئێوارەیە گوێبیستی پێشهاتێکی دیکە بووم. ئەوان (ئیسرائیل) بڕیاریان لەبارەی كۆنسوڵخانەی وڵاتەکەمان لە قودس دەرکردووە. ئەگەر ئەو بڕیارە بە ویستی ئێمە نەبێت. ئێمەش کاردانەوەی پێچەوانەمان دەبێت".