Ferdi Türkten,Barış Kılıç,Aynur Ekiz,Rewa Mahmood Hasan
30 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆمارى تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، "چاومان لە بستێک خاکی ھیچ وڵاتێک نییە، بەڵام بەرگەی ئەو چاوانە ناگرین کە بڕیویانەتە خاکەکەمان و دەستیان بۆ مافی سەروەری و سەربەخۆیمان درێژ کردووە".
ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمێکدا لە کۆشکى سەرۆکایەتى کۆمارى تورکیا بەبۆنەى جەژنى سەرکەوتنى 30ى ئاب گوتارێکى پێشکەش کرد.
ئەردۆغان گوتى: "بەدرێژایی سنوورەکانی تورکیا بە قارەمانانە خەبات دەکەین، کەسانێک لەزاری تیرۆریستان و هێزەکانی پشتیانەوە دەخوازن لەمە کەمبکەنەوە. وەک ئەوەی هالوک دورسون دەیڵێت، ئێمە بەدڵنیاییەوە لە رۆژهەڵاتی دیجلە و رۆژهەڵاتی فوراتیش بەرخەکانمان دەرخواردی گورگەکان نادەین، ناهێڵین بیانخۆن. وەک پێشتر گووتومانە، هەرگیز بەرگەی یەک هەڕەشە ناگرین کە دەکرێنە سەر بستێک خاکمان،هەر وەک چۆن ئێمە چاومان لە یەک بست خاکی هیچ وڵاتێک نییە. ئەو دەستانەی بۆ سەروەریمان درێژ دەکرێن بەرگەیان ناگرین و وەڵامیان دەدەینەوە. تاکە ئامانجی خەباتمان لە عێراق، لە سووریا، لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و لە چوارلای جوگرافیاکەمان، بەرگرییکردنە لە مافەکانی کۆماری تورکیا، و پاراستنی ئاسایشی گەلانی برایان و دۆستانە. چونکە ئەگەر ملیۆنان کەسی برا لەودیو سنوورەوە ژیان و ماڵیان لە مەترسیدابێت ئەوا ناکرێت ئێمە بەخۆشی بژین لەم دیوەوە".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە لەکاتێکدا جیهان و ناوچەکە بە کاتێکدا تێپەردەبێت کە بۆ چەندین سەدە سەرلەنوێ بنیات دەنرێتەوە و گوتی: "بەدرێژایی سنوورەکانی تورکیا بە قارەمانانە خەبات دەکەین، کەسانێک لەزاری تیرۆریستان و هێزەکانی پشتیانەوە دەخوازن لەمە کەمبکەنەوە. تورکیا لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و قوبرسدا لەخەباتێکی گەورەی ئابووری و سیاسیدایە، بەڵام کەسانێک بە تێزی بەرامبەرەکانمان رووبەڕوومان دەبنەوە. هەوڵ دەدەن کە تورکیا لە ڕووی سیاسی، ئابووری و سەربازییەوە گەمارۆ بدەن، ئاو دەکەنە ئاشی دوژمنانمانەوە. هەرچەندە ئێمە پێش سەدەیەکە هەمان هزر دەناسین".