Muhammet Ali Kemal
11 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2017
ئەنتاڵیا - AA
لەمیانی فاشن شۆی دۆسۆ سۆدیدا، نمایشێک بە سەرۆکایەتی نمایشکاری بەرازیلی، ئادریانا لیما بەڕێوەچوو.
لەسەر ئەو ستەیجەی کە لە ''The Land of Legends Theme Park'' لە شارۆچکەی سەریک، بۆ نمایشەکە ئامادەکرابوو، یەک نمایشکار، مۆدێلی بەناوبانگ، ئادریانا لیما دەرکەوت.
لیما بووە جێگەی بایەخی ئامادەبووان و بە ٤ جلی جۆراوجۆرەوە دەرکەوت.
بەدوای ئەویشدا هەریەک لە مۆدێلە بەناوبانگەکان، ئیزابێلی فۆنتانا، ئانا بیاتریز و ئیزابێل گولارت، هاتنە سەر ستەیج.
لەکۆتایی ئەو نمایشەدا کە جلوبەرگی پایزە و زستانەی تێدا نماییشکرا، لیما و مۆدێلەکانی دیکە سڵاویان لە ئامادەبووان کرد.
هاوکات گۆرانیبێژ، ئایشە هاتون ئۆناڵ، کۆنسێرتێکی بچووکی لەمیانی نمایشەکەدا پێشکەشکرد.