Haydar Karaalp,Rewa Mahmood Hasan
14 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2019
بەغدا - AA
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق فاتیح یڵدز رایگەیاند کە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە ئۆپۆزسیۆنی تورکی نیە بەڵکو رێکخراوێکی تیرۆریستی ئاشکرایە.
یڵدز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر روونکردنەوەیەکی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت، "ئەوانەی خۆیان بە دۆستی تورکیا لەقەڵەم دەدەن، ئەوانەی دۆستایەتی لە ئێمە چاوەڕێ دەکەن بانگەوازیان بۆ دەکەین. پێویست بە گوفتاری پێچاوپێچ ناکات لەبارەی پەکەکەوە. روون و ئاشکرا بن. پەکەکە پێکهاتەیەکی ئۆپۆزسیۆنی نیە. پەکەکە بەروون و ئاشکرا رێکخراوێکی تیرۆریستییە".
باڵیۆز یڵدز گووتەکانی بە "دۆست، دڵسۆز و روون و ئاشکرایە. بەهیوای مانەوە وەک دۆست" کۆتایی هێناوە.
سەرۆکی جوڵانەوەی سەدر، موقتەدا سەد، رۆژی رابردوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی روونکردنەوەیەکی بڵاو کردبوویەوە و بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، "ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە"، هاوکات هێرشەکانی سەر رێکخراوی تیرۆریستی لەعێراق ئیدانە کردبوو.