Sinan Uslu,Hemın Othman Mohammed
22 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه له باكووری سووریا بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆر درێژه‌ی هه‌یه و پێی ناوه‌ته 183ـه‌مین رۆژه‌وه، 110 ئامانجی رێكخراوی تیرۆريستیی داعش بۆردومانکران و، له ئه‌نجامی تۆپباران و هێرشه ئاسمانییه‌كاندا، 14 تیرۆريستی رێكخراوه‌كه كوژران.
له 183ـه‌مین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه له باكووری سووریا بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆر درێژه‌ی هه‌یه، 110 ئامانجی رێكخراوی تیرۆريستیی داعش بۆردومانکران و، له ئه‌نجامی تۆپباران و هێرشه ئاسمانییه‌كاندا، 14 تیرۆريستی رێكخراوه‌كه كوژران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی کە له‌لایه‌ن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوه بڵاوکراونه‌ته‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات که له 24ی ئابی 2016ەوە به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌ی رێکخراوه تیرۆریستییه‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئاسایشی سنوور له باکووری سووریا ده‌ستی پێکردووه، درێژه‌ی هه‌یه.
لە 183ەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنهكهدا گرووپه‌كانی هێزی ئه‌ركی تایبه‌ت كه لە چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا پێکهاتوون، به‌پشتیوانی بۆردومانی چڕی ئاسمانیی و زه‌مینی، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر پاککردنەوەی ئەو رێژە بەرچاوەی شارۆچکەی ئەلباب لە چەکدارانی داعش کە کۆنترۆڵکراوەتەوە.
لە چواڕچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، تۆپخانەکانی سەربە فەرماندەیی هێزە وشکانییەکانی تورکیا، 89 پێگەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان بۆردومان کرد، کە شوێنی حەوانەوە و پێگەی بەرگریی، ناوه‌ندی ده‌ركردنی فه‌رمان و چه‌ك و ئۆتۆمبێلی رێكخراوه‌كه‌یان له‌نێودابوو.
هاوکات له ئه‌نجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانیی تورکیادا بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی داعش 21 ئامانجی رێکخراوەکەی خاپووركران. كه بریتیبوون له 18 بینا كه وه‌ك شوێنی حه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه به‌كارده‌هێنرا، له‌گه‌ڵ دوو جبه‌خانه و ئۆتۆمبێلێكی چه‌كهه‌ڵگر.
هه‌روه‌ها له‌ئه‌نجامی تۆپباران و هێرشه ئاسمانییه‌كاندا، 14 تیرۆریستی دیكه‌ی داعش كوژران.