Zafer Fatih Beyaz,Serdar Açıl,Cankut Taşdan
17 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
لە میانی لێکۆڵینەوەیەکدا لە رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فەتۆ)، داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 101 گومان‌لێکراو ده‌ركرد کە یەکێکیان لیوا و پێنجیان عەمیدن لەنێو هێزە ئاسمانییەکانی توركیادا و له‌نێویاندا كه‌سانێك هه‌بوون كاره‌كانیان هه‌ڵپه‌سێردرابوو و له‌سه‌ر كار ده‌ركرابوون، له كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش 37 كه‌سیان ده‌ستگیركران.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك كه له لایه‌ن سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه كه له‌ناو هێزه ئاسمانییه‌كانی توركیادا ژمارەیەک سه‌رباز له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنی سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئیمامه‌كانی رێكخراوه‌كه هه‌بووه و له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌واڵیان گۆڕیوه‌ته‌وه.
له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 101 كه‌س ده‌رچوو كه 78 كه‌سیان په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه هه‌بووه و 23ی دیكه‌شیان له داوی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی تهمووز له‌سه‌ر كاردهركرابوون.
تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه رێكخراوه‌ییه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره، له‌سه‌ر فه‌رمانی داواكاری گشتیی ده‌ستیان به‌كاركرد و له 22 پارێزگای سه‌ر به ناوه‌ندی ئه‌نقه‌ره ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوان ئه‌نجامدا.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا له كۆی 101 گومان‌لێكراو كه یەکێکیان لیوا و پێنجیان عەمیدن 37 كه‌سیان ده‌ستگیركران.