Abdullah Shukur
20 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان:
"بۆ یەکەمین جار ھەوڵی کودەتایەکی چەکداری لە لایەن گەلەکەمانەوە پوچەڵکراوەتەوە. تورکیا پەیوەستبوونی خۆی بە دیموکراسی لەسەر گیانی ھاووڵاتیانی سەلماند".
"فڕۆکە و تانک و چەک و ھێلیکۆپتەری کودەتاچییەکان ھیچ کاریگەری لەسەر ئیرادەی گەل نەکرد. گەلەکەمان بە درێژای شەو قارەمانییەتی نیشانداوە و خۆیان بە خاوەنی داھاتووی وڵاتەکەیان داناوە لە دژی ئەو تیرۆریستانەی کە جلی سەربازیان لەبەر کردبوو".
رایگەیاند کە بەمەبەستی لەناوبردنی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەی کە ھەوڵی کودەتای داوە، بەپێی ماددەی ١٢٠ی دەستوور، بۆ ماوەی سێ مانگ باری نائاسایی راگەیەنراوە.