Mazın Asad
24 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2017
ئەنقەرە - AA
بریکاری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم بە سەرۆکی فراکسیۆنی ئاک پارتی لە پەرلەمان، ھەڵبژێردرا.
بەھۆی ھەڵبژاردنی سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان وەک سەرۆک گشتی ئاک پارتی و جیابوونەوەی یڵدرم لەو پۆستە، فراکسیۆنی ئاک پارتی بە مەبەستی دیاریکردنی سەرۆکی فراکسیۆن لە پەرلەمان کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی فراکسیۆنی ئاک پارتی مستەفا ئەلیتاش بەڕێوەچوو،دوای دەنگدان لەسەر ئەو پرسە، بینالی یڵدرم دووبارە بە سەرۆکی فراکسیۆنی ئاک پارتی ھەڵبژێردرایەوە.