Yusuf Aydın Deniz
13 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2018
ئەرزینجان- AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "ئەوانەی کە لە جەنگی رزگارییدا شەهیدبوون، ئەو لاوانە بوون کە ئەم خاکە پیرۆزەیان وەک نیشتمان بۆ ئێمە جێهێشت. لە ئێستادا لەبەرامبەر رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە، پەیەدە، یەپەگە و فەتۆ کە هەوڵی دابەشکردنی وڵاتەکەمان دەدەن، لاوانمان گرەنتی ئەمڕۆ و سبەی نیشتمانەکەمانن".
بینالی یڵدرم راشیگەیاند "پشت بەخوا کە بەتوندی دەست بە یەکێتیی و برایەتییمانەوە دەگرین، هیچ ئاستەنگێکمان نایەتە بەردەم. ئایا ئەی لاوان ئێوە ئامادەن بۆ ئەوەی ئەو تەڵەکانەی دژی وڵاتەکەمان سازدەکرێن و یاریی هێزە ئیمپریالیستەکان هەڵوەشێننەوە؟ لە پێناو خۆشگوزەرانیی لە وڵاتەکەماندا و لە پێناو ١٠٠ەمین ساڵەی کۆمارماندا، ئایا ئامادەن بۆ ئەوەی هەموو پێکەوە ئاستی شارستانێتییە هاوچەرخەکان کە مستەفا کەمال ئاماژەی بۆ کردووە، تێپەڕێنین؟".