Abdullah Shukur
02 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2016
ئەدەنە
لە ئۆپەراسیۆنێکی دژی پەکەکە بە پاڵپشتی ھێلیکۆپتەر لە شاری ئەدەنەی باشووری تورکیا ١٧ کەس دەستگیر کران.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە وەرگیراون، تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە بەھۆی لایەنگری کردنی پەکەکە بەشداریان لە خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت کردووە، ھەروەھا ئەو کەسانەی کە بە بۆمبی دەستی ھێرشیان کردووەتە سەر پۆلیس ئۆپەراسیۆنێکی لە گەڕەکەکانی گولبەخچەسی و داغلی ئۆغڵوی سەربە شارۆچکەی سەیھان ئەنجامداوە.
بەم پێیەش ھێزەکانی ئەمنی پشکنینیان بۆ ٢٣ ناونیشان کرد و ١٧ کەسیان دەستگیر کرد. ھاوکات دەستبەسەر ژمارەیەک چەکی راوکردن و بڕێک فیشەک و چەند کەرستەیەکی دیجیتاڵیدا گیرا.