Adam Abu-bashal
20 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2020
ئه‌بوجا - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانییدا بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی بۆكۆ حه‌رام له ویلایەتی بۆرنۆ باكووری خۆرهه‌ڵاتی نێجیریا، هه‌شت گەورە تیرۆریستی رێكخراوه‌كه كوژران.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی نێجیریا، جۆن ئێنیچی له لێدوانێكی رۆژنامهوانانییدا رایگەیاند كه ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانیی كراوه‌ته سه‌ر چەکدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی بۆكۆ حه‌رام له گوندی گۆسك سنووری ویلایەتی بۆرنۆ.
جۆن ئێنیچی باسی له‌وه كرد کە له ئۆپهراسیۆنهکەدا، هه‌شت گەورە تیرۆریستی بۆكۆ حه‌رام كوژراون و په‌ناگه و پێداویستیه لۆجستییه‌كانی رێكخراوه‌كه خاپووركراون.
رێكخراوی تیرۆریستیی بۆكۆ حه‌رام كه له ساڵی ٢٠٠٠ه‌وه تا ئێستا له نێجیریا كرده‌ی تیرۆریستیی ئه‌نجام ده‌دات، به‌هۆی ئه‌و كردانه‌ی لە ساڵی ٢٠٠٩ه‌وه تا ئێستا له‌و وڵاتە ئه‌نجامیداون زیاتر له ٢٠ هه‌زار كه‌س کوژران.
رێكخراوه‌كه لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تا ئێستا لە وڵاتانی كامیرون، چاد و نێجەر كە دراوسێی نێجیر-یان هێرش ئەنجام دەدات. ته‌نها له‌و هێرشانه‌ی کە بۆكۆ حه‌رام له حه‌وزی ده‌ریاچه‌ی چاد ئه‌نجامیداون، لانیكه‌م دوو هه‌زار كه‌س كوژراون.