Halil Fidan
01 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2016
هاوکات له‌گه‌ڵ بەڕێوەچوونی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا، كه له‌لایه‌ن هێزێکی تایبه‌ت له هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا و هێزه‌كانی ئاسمانیی هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌ده‌برێت، توركیا له سه‌رسنووری سووریا دیواری كۆنكرێتی درووستده‌كات، به‌مه‌ش ئاسایشی سەرسنوور بۆ به‌رزترین ئاست به‌رزده‌كاته‌وه.
هاوکات له‌گه‌ڵ بەڕێوەچوونی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا، كه له‌لایه‌ن هێزێکی تایبه‌ت له هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا و هێزه‌كانی ئاسمانیی هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌ده‌برێت، توركیا له سه‌رسنووری سووریا دیواری كۆنكرێتی درووستده‌كات، به‌مه‌ش ئاسایشی سەرسنوور بۆ به‌رزترین ئاست به‌رزده‌كاته‌وه.
ئامانج له درووستكردنی ئه‌و دیوارە كۆنكرێتییه له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی توركیاوە، له‌ناوبردنی ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر پێشهاتێكی نه‌رێنییه له‌سه‌ر سنوور له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی سووریاوه كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه درێژه‌ی هه‌یه، سه‌ریان هه‌ڵداوه، له‌گه‌ڵ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر كاریگه‌ریی چه‌كدان.
یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی توركیا، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان له‌نێوان شارۆچكه‌كانی كاركامشی پارێزگای عه‌نتاب و سوروچی پارێزگای ئورفا، پاش هه‌ڵكه‌ندنی بناغه‌ی دیواره‌كه، به‌ربه‌سته كۆنكرێتییه‌كان داده‌نێن كه بهرزییهكهیان چوار مه‌تره.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزی تایبه‌ت له هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا و هێزه‌كانی ئاسمانیی هاوپه‌یمانیی، پشتیوانیی له سوپای سووریای ئازاد ده‌كه‌ن، كه به‌درێژایی هێڵی جه‌رابلوس-عه‌زاز پێشڕه‌وی ده‌كات و هاوكار ده‌بێت له پاككردنه‌وه‌ی سنوور له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاسایش لەو ناوچانە.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كه یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریای كردووه‌ته كاری له‌پێشینه، هاوكات ئامانجی به‌رگرتنه له شه‌پۆلی كۆچبه‌ری نوێ، گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆیی بۆ خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه و داماڵینی ناوچه‌كه له تیرۆر.
- سیستمی مۆدێرنی ئه‌منیی
قایمقامی سوروچ عه‌بدوڵلا چیفتچی، كه كاره‌كانی درووستكردنی ئه‌و دیواره كۆنكرێتییه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه و زانیاری له به‌رپرسانی ناوچه‌كه وه‌رگرتبوو، لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به به‌رده‌وامی كاره‌كان كرد بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوور.
چیفتچی وه‌بیریهێنایه‌وه كه به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی سووریاوه نزیكه‌ی سێ ملیۆن په‌نابه‌ر روویان له توركیا كردووه، ئاماژەی بەوەشکرد به‌هۆی پێشهاته‌كانی سووریاوه ئاسایشی سنووری توركیا گه‌یشتووه‌ته حاڵه‌تێكی زۆر گرنگ و گوتی: "به‌هۆی بوونی په‌یه‌ده و رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له‌سنووری به‌رامبه‌ردا، ئاسایشی سنووری توركیا گه‌یشتووه‌ته خاڵێكی زۆر گرنگ، ئه‌وه‌ش له‌رووی ئاسایشی وڵاتمان و ئاسایشی هه‌موو جیهان زۆر گرنگه، ئاستی ئاسایشی سنووره‌كان له‌گه‌ل سووریا به‌رزبكرێته‌وه".