Muhammet Ali Kemal
11 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2016
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە ئاسمانییەی کرد کە لەلایەن رژێمی سووریاوە کرایە سەر شاری ئیدلب.
لە روونکردنەوەیەکدا کە لەلایەن وەزارەتەکەوە بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە دوێنێ رژێمی سووریا هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر شارۆچکەی بیننیشی سەر بە شاری ئیدلب و ''ئێمە ئەم هێرشانە بەتوندی ئیدانە دەکەین. داوای لێخۆشبوون بۆ ئەو کەسانە دەکەین کە گیانیان لەدەست داوە و داوای چاکبوونەوەی بەپەلە بۆ بریندارەکان دەکەین''.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا جەخت لەوە دەکاتەوە رژێمی سووریا بەشێوەیەکی دڕندانە درێژە بە هێرشەکانی دەدات و تێیدا هاتووە: ''لەم هێرشانەدا رووسیا و پشتیوانانی ئەو رژێمە رۆڵێکی گەورە دەبینن. بەتایبەت رووسیا تا دێت زیاتر دەبێتە هاوبەشی ئەم تاوانانە. دەستبەجێ لەدوای سازانی ئەمریکا و رووسیاوە کە رێککەوتنی وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکان حەلەبیش بگرێتەوە ئەم هێرشە نامرۆڤانەیە لە دژی هاووڵاتییانی سڤیل ئەنجام دراوە. چیتر پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەو ئەرکانەی دەکەوێتە سەرشانی لەوبارەیەوە، بەجێی بگەیەنێت، چونکە ئەو تاوانانەی رژێم و پشتیوانانی ئەنجامی دەدەن تا هەتایە بۆیان ناچێتە سەر، بۆیە پێویستە لە بەرامبەر ئەو لێپرسراوێتییە مێژووییەدا چیتر لە نیشاندانی هەڵوێستیان دوا نەکەون''.