Sangar Hamad Azeez
07 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2016
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا نومان کورتوڵموش: "بە پەنابەرانی عێراقیشەوە تورکیا نزیکەی سێ ملیۆن پەنابەری داڵدە داوە".
ناوبراو تیشکی خستەر سەرئەوەی کە پەنابەران جگە لە تورکیا پەناگەیەکی دیکەیان شک نەبردووە و گوتی: "ئه‌گه‌ر عێراقییه‌كانیش ئه‌ژمار بكه‌ین، نزیكه‌ی 3 ملیۆن په‌نابه‌رمان له‌خۆگرتووه، ئه‌م مرۆڤانه شوێنێكی دیكه‌یان نییه بۆی بڕۆن. یان له‌ژێر بۆردومانه‌كاندا ده‌مرن، یان توركیاش وه‌ك وڵاتانی دیكه‌ی جیهان ته‌ماشای ئه‌و تراژیدیایه ده‌كات و یارمه‌تی ئه‌و زوڵم و سته‌مه ده‌دات، یان سنووره‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌و مرۆڤانه قبوڵ ده‌كه‌ین. له‌ئێستادا ئه‌وه ده‌كه‌ین. له‌ئێستادا هه‌ندێك دێنه نێو سنوور و هه‌ندێكیشیان له ده‌ره‌وه‌ی سنوور هه‌موو یارمه‌تییه‌كیان پێده‌گه‌یه‌نرێت. توركیا رێگری له‌و مرۆڤانه ناكات. ناتوانین ئه‌و كاره بكه‌ین. ئه‌گه‌رنا ئه‌وه ده‌بێته به‌جێهێشتنی هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه بۆ مه‌رگ".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا نومان كورتوڵموش جەختی کردەوە لەسەر یەک پارچەیی سووریا و گوتی: "ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌ك پارچه‌یی خاكی سووریاداین كه ئێستا دابەش بووه. ته‌نانه‌ت ده‌توانین به روونی ئه‌وه بڵێین كه توركیا له‌نێو هێزه‌كانی ناوچه‌كه‌دا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی به‌رگری له مانه‌وه‌ی سووریا ده‌كات به یه‌ك پارچه‌یی. واتا هه‌رگیز ره‌زامه‌ندی نیشان ناده‌ین بۆ به‌ش به‌ش بوونی ئه‌و وڵاته؛ وه‌ك هه‌رێمێكی نوسه‌یر، هه‌رێمێكی كورد و هه‌رێمێكی عه‌ره‌ب. چونكه ده‌زانین ئه‌وه ده‌بێته كاره‌ساتێكی گه‌وره هه‌م بۆ داهاتووی سووریا، هه‌میش بۆ داهاتووی ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها بهردهوهامی ده‌دات به دۆخێكی مشتومڕاوی و شه‌ڕ و پیكدادانی گه‌وره. له‌به‌رئه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌ك پارچه‌یی سووریاداین، وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ یه‌ك پارچه‌یی عێراقدا بووین".